دەستگیر کردنی سیخۆڕێکی داعشی لە ئەنبار

هێزە هەواڵگرییەکانی عێراق، کەسێکیان دەستگیر کرد کە بۆ فەرماندەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش سیخۆڕی دەکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلعالەم، ڕێکخڕاوی هەواڵگری عێراق لە میانەی ڕاگەیەندراوێک ئاماژەی دا: هێزە تایبەتەکانی لەشکەری ۱٤ بە هاوکاری و هەماهەنگی هێزە هەواڵگرییەکان توانیان ئەندامێکی سەر بە داعشییەکان دەستگیر بکەن.

لەم ڕاگەیەندراوە هاتووە: تیرۆریستە دستگیر کراوەکە زانیاری زۆری لە جوڵەی هێزە ئەمنییەکان لە لا بووە.

ئاماژەش دراوە: ئەم تیرۆریستە داعشییە لەو کەسانە بوو کە بە پێی خاڵی ٤ی یاسای دژە تیرۆر، بەدوایدا دەگەڕاین.

کاناڵی ڕاشا توودەیش هەواڵی دا کە ئەم فەرماندە سیخۆڕەی داعش لە شاری ڕەمادی سەر بە پارێزگای ئەنبار دەستگیر بووە.

شایانی باسە داعش ساڵی ۲۰۱٤ شاری ڕەمادی داگیر کرد و هێزە عێراقییەکان ساڵی ۲۰۱٦ ئەم شارەیان ئازاد کرد.

News Code 24504

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =