گفتوگۆی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا سەبارەت بە سووریا

سەرچاوەگەلی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە گفتوگۆی وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتە و ئەمریکا سەبارەت بە سووریا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفونی لە گەڵ مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوە ئەمریکا سەبارەت بە سووریا گفتوگۆی کرد.

ڕۆیتێرز بە گێرانەوە لە سەرچاوەگەلی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند کە وەزیرانی دەرەوەی ٢ وڵات سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمرکی لە سووریا گفتوگۆیان کردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە مانگی دیسامبێری ساڵی ڕابردووی زایینی فەرمانی دەرچوون و کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتەی لە سووریا دەرکرد.

News Code 24503

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =