ترامپ تەنیا گرینگی بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سووریا دەدات

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە بێ ئاماژە بە ئامادەبوونی سەربازانی وڵاتەکەی لە سووریا بە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی یاسایی دیمەشق، وتی: ترامپ تەنیا بیری لای بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی دووشەممە لە لێدوانێک لە ئەستەنبۆڵدا ڕایگەیاند: پلانمان بۆ سووریاش هەیە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی: ترامپ تەنیا بیری لای بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سووریایە. ئەو ڕەنگە بتوانێ زۆربەی خەڵکی ئەمریکا ڕازی بکات، بەڵام هاوپەیمانانی ئەو وڵاتە لە ئەورووپاشدا نیگەرانی سیاسەتەکانی واشنتۆنن.

چاوش ئۆغڵۆ لە درێژەدا بە بێ ئاماژە بە ئامادەبوونی سەربازانی وڵاتەکەی لە سووریا بە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی یاسایی دیمەشق، ڕاشیگەیاند: نابێ تەنیا هەوڵ بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆمان بدەین، بەڵکوو دەبێ بە بیرۆکەی بردنەوە – بردنەوە هەنگاو بنێین. تورکیا یەکێک لە کاریگەرترینی وڵاتانی ئەندامی ناتۆیە و درێژە بە پەیوەندی و یەکگرتوویی لە گەڵ ناتۆدا دەدات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: سیاسەتی تورکیا لە سووریادا نەگۆڕاوە و خەڵکی سووریا هەرچیان بوێت، ئەوە ئەنجام دەدەین.

News Code 24502

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =