سووریا ڕادەستی گەلی سووریا دەکەینەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکدا وتی ئەنقەرە سووریا دەداتەوە بە خاوەنەکانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تی ئاڕ تی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا پاگەندەی کرد: سووریا هی سوورییەکان و ئێمەش لە کاتی پێویست دا سووریا دەدەینەوە بە خاوەنە سەرەکییەکانی.

ئەردۆغان لە درێژەدا وتی: دەمانەوێت دڵنیا ببینەوە لە ئاسایشی مەنبەج و پاشان ئەو ناوچە ڕادەستی سوورییەکان دەکەینەوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: ئێمە چاومان بە دوای خاکی سووریاوە نییە.

ئەردۆغان لە حاڵێکدا ئەو لێدوانەی داوە کە چەند ڕۆژ پێش وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە دژایەتی ئەنقەرە لە گەڵ سەربازانی سوپای سووریا لە مەنبەج هەواڵی دابوو.

News Code 24495

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =