کاردانه‌وه‌ی به‌غدا به‌ هه‌واڵی بۆردمان ناوچه‌کانی عێراق له‌ لایه‌ن ئه‌مریکا

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به‌ بۆردمانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی عێراق له‌ لایه‌ن هێزی ئاسمانی ئه‌مریکا لێدوانی دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ نه‌هره‌ین، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیه‌تی عێراق هه‌واڵی برۆدمان بوونی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی عێراق له‌ لایه‌ن ئه‌مریکای ڕه‌ت کرده‌وه‌.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ هاتووه‌: بڕێک مێدیا و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ هێرشی ئاسمانی ئه‌مریکاییه‌کان و بۆردمان بوونی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی عێراق و بریندار بوونی خه‌ڵکی عێراق هه‌واڵیان بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ که‌ دوای به‌دوادا چوون ڕوون بووه‌ته‌وه‌ که‌ فڕۆکه‌ ئه‌مریکاییه‌کان کاری وه‌هایان نه‌کردووه‌، ئه‌وه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه‌ بۆ شێواندنی دۆخه‌که‌ بووه‌. فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کان چاودێڕی هه‌موو پارێزگاکان ده‌کات.

ئه‌م ناوه‌نده‌ له‌ هه‌موو مێدیاکان داوای کردووه‌ که‌ زۆر به‌ وردی و دوای دڵنیا بوون له‌ ڕووداوه‌کان هه‌واڵه‌کانیان بڵاو بکه‌نه‌وه‌ و ده‌نگۆی بێ بنه‌ما بڵاو نه‌که‌نه‌وه‌ و له‌ ڕاست بوونی هه‌واڵه‌ ئه‌منییه‌کان دڵنیا ببنه‌وه‌ و له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان داوای مۆڵه‌ت بکه‌ن.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ مه‌یادین هه‌واڵی دا حه‌شدی شه‌عبی عێراق ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ لایه‌ن فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکاوه‌ له‌ سنووری عێراق بۆردمان کرابێت.

News Code 24489

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =