عێراق پاگه‌نده‌یه‌کی ئه‌مریکا وه‌درۆ ده‌خاته‌وه‌

حه‌شدی شه‌عبی هێرشی ئاسمانی ئه‌مریکا بۆ سنووره‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌گه‌ڵ سووریای وه‌درۆ خسته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی میهر، قاسم موسڵح، به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژاوای ئه‌نبار له‌ حه‌شدی شه‌عبی عێراق وتی: ڕۆڵی ئه‌مریکا بۆ به‌ره‌نگاریی له‌گه‌ڵ داعش گه‌یشتووه‌ته‌ سیفر و ئێستا هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق کۆنتڕۆڵی سنووره‌ هاوبه‌شه‌کانی سووریا و عێراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.

ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ بوردومانی Cه‌ندین بنکه‌ و باره‌گا له‌ عێراق له‌لایه‌ن فرۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکاوه‌ بڵاوکرایه‌وه‌، ته‌نیا هه‌وڵێک بووه‌ بۆ تێکدانی هاوکێشه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌کان و شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا و هیچ وڵاتێکی دیکه‌ش بوردومانیان نه‌بووه‌.

 ڕاشیگه‌یاند: فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق چاودێری سه‌رجه‌م ئۆپراسیۆنه‌کانی دژ به‌ تیرۆریستان له‌ هه‌موو شوێنێکی وڵات به‌ سنووره‌ هاوبه‌شه‌کانیشه‌وه‌ ده‌کات.

News Code 24483

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =