دۆزینەوەی پاشماوەی بوونەوەرە وردەکان لە جەمسەری باشوور

لێکۆڵەران بە لێکدانەوەی دەریاچەیەک لە جەمسەری باشوور کە لە ژێر سەهۆڵدا شاردراوەتەوە، پاشماوەی ڕه‌ق پێستانی ورد و ورچێکی دەریاییان دۆزیوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، لێکۆڵەران پاشماوەی چەندین  ئاژەڵی وردیان دۆزیوەتەوە کە لە دەریاچەیەک کە سەهۆڵەکانی جەمسەری باشوور دایان پۆشی بوو، دەژیان.

بە وتەی لێکۆڵەران، دەریاچەی Mercer Subglacia بە قەد ناوچەی مەنهەتەن لە نیۆیۆرکە. بە هەر حاڵ لێکۆڵەران چاڵێک بە قووڵایی ٣٥٠٠ پێیان لە سەهۆڵ هەڵکۆڵیەوە تا سەبارەت بە ئەو دەریاچە زانستی زیاتر دەست بخەن.

لێکۆڵەران پاش هەڵکۆڵینی سەهۆڵ وردە وردە پاشماوەی ئاژەڵە سەخت پێستەکان و ورچێکی ئاویtardigrade))یان دۆزیەوە.

لێکۆڵەران هێشتا نازانن ئەو بوونەوەرانە چلۆن چوونەتە ناو دەریاچەکەوە بەڵام بە پێی ڕوانگەیەک، ئوەان لە نێوان ١٠ بۆ ١٢٠ هەزار ساڵ پێش لە دەریاچە و ڕۆخانەکانی کوێستانی Transantartic   لە ٥٠ کیلۆمەتری شوێنی دەریاچەکەوە دەژیان و بە شێوەیەک گواستراونەتەوە بۆ ناو دەریاچەکە.

بە پێی نووسراوی گۆڤاری نیچر، ئەوان نموونەی دی ئێن ئەی پاشماوە دۆزراوەکان لێک دەدەنەوە تا دەری بخەن ئەو بوونەوەرانە لە ئاوی سۆڵ ژیانیان دەکرد یان خود نا.

News Code 24463

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =