لیندسی گراهام : یەپەگە باڵی سیاسیی پەکەکەیە

سێناتۆرێکی ئه‌مریکایی دوای سەردانەکەی بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، له‌ کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: یەپەگە باڵی سیاسی پەکەکەیە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئانادۆڵۆ، لیندسی گراهام، دوای سەردانەکەی بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، له‌ کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ڕایگەیاند: یەپەگە باڵی سیاسی پەکەکەیە.

ئه‌و جه‌ختی کرد: یەپەگە و پەکەکە پەیوەندییان هەیە و هەموو بەڵگەکان ڕاستەقینە و روونن. پێویستە چارەسەری ئەو کێشەیە بکەین کە بۆ تورکیای هاوپەیمانمان دروست بووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ پێشتر لیندسی گراهام پشتیوانی له‌ کوردی سووریا ده‌کرد، به‌ڵام ڕوون نییه‌ که‌ ئه‌مریکا چۆن له‌ سووریا ده‌کشێته‌وه‌ و ناوچه‌که‌ ڕاده‌ستی کێ ده‌کات.

گراهام وتی: دا بێگومان قەرزاری ئەو کەسانەسین کە لەگەڵ ئێمە بەرامبەر بە داعش جەنگاون. بوارمان هەیە بۆ پێشرەوی. کاتمان نەماوە و پێویستە بەزووترین کات هەڵەکانمان چارەسەر بکەین. هەر بۆیە من لێرەم. ئەندامانی داعش تاکوو ئێستا لە سووریا هەن. ڕاسته‌ من هۆشداریم داوە ترامپ بۆ ئەوەی وەکوو ئۆباما هەڵە نەکات.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئەگەر ئەمریکا راستەوخۆ بکشێتەوە، شەڕێکی گەورەتر روودەدات. هه‌ر بۆیه‌ بۆ ئاسایشی تورکیا، ناوچەی ئارام دادەمەزرێنین. هۆکاری بوونم لە تورکیا بۆ چاکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردووه‌.

News Code 24460

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =