نابێت داعش له‌ سوودی ئێران و ڕووسیا بکوژین!

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ به‌رگری کردن له‌ بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی کرد: داعش دوژمنی سه‌ره‌کی ئێران و ڕووسیایه‌ و نابێت خۆمان بۆ ئه‌وان بخه‌ینه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ واشنتۆن پۆست، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا جارێکی دیکه‌ به‌رگری له‌ بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ سووریای کرد.

ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: ئێمه‌ داعش به‌ هۆی چ که‌سانێکه‌وه‌ ده‌کوژین؟ ئێوه‌ ده‌زانن که‌ داعش دوژمنی سه‌ره‌کی ئێران و ڕووسیا و سووریایه‌؟ به‌ به‌و جۆره‌ بڵێم ئیمه‌ داعش ده‌کۆژین بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی وا هاوڕێی ئێمه‌ نین.

ترامپ ئاماژه‌ی دا: ئێمه‌ چووینه‌ سووریا و له‌ ماوه‌ی ۲ ساڵ، ۹۹ له‌ سه‌دی داعشمان تێکشکاندووه‌، سووریا دۆخێکی زۆر خراپی بوو، ئێمه‌ یامره‌تی ئه‌سه‌دمان دا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ یارمه‌تی وڵاتی خۆشمان بوو. به‌ڵام ئێسته‌ ده‌بێت بپرسین که‌ داعش بۆ ئێران و سووریا و ڕووسیا و عێراق و زۆر وڵاتی دیکه‌ بکوژین. بۆیه‌ به‌م جۆره‌یه‌ و ئێوه‌ش داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانمان بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌که‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ ساڵی ڕابردوو زاینی ترامپ له‌ ناکاو ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانیان له‌ سووریا ده‌کشێننه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ زۆربه‌ی سیاسییه‌کانی ئه‌مریکا دژی ئه‌م بڕیاره‌ن.

News Code 24459

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =