سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ سزاکانی سه‌ر ئێران

یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ لێژنه‌یه‌ک به‌ سه‌رۆکایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی ئه‌مریکا بکات سه‌باره‌ت به‌ به‌ری بوونی عێراق له‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ دژی ئێران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومریه‌ نیوز، عامر فایز، ئه‌ندامی لێژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارلمانی عێراق وتی: ده‌وڵه‌تی عێراق سووره‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی لێژنه‌یه‌ک بۆ ئه‌مریکا ڕه‌وانه‌ بکات و به‌ ئه‌گه‌ری زۆر سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م لێژنه‌ش له‌ ئه‌ستۆی به‌رهه‌م ساڵح ده‌بێت، ئه‌م لێژنه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ درێژ کردنه‌وه‌ی مه‌عافییه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران سه‌ردانی واشنتۆن ده‌کات.

ئه‌و زیادی کرد: عێراق توانی پێبه‌ند بوونی به‌ گه‌ماڕۆکان نییه‌ چون سنووری دوور و درێژی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌، هه‌ر دوو وڵات بازه‌رگانی وزه‌یان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌. عێراق ده‌توانێت پێبه‌ند نه‌بێت به‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌دات که‌ په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران و واشنتۆن ڕابگرێت و به‌ هیچ له‌ونێک نایه‌وێت بچێته‌ ناو ناکۆکییه‌ ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان.

فایز ئاماژه‌ی دا: ئه‌م لێژنه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق سه‌ردانی ئه‌مریکا ده‌کات و ڕه‌نگه‌ تاکوو ئه‌و کاته‌ش کابینه‌ی ده‌وله‌ت ته‌واو بکرێت و بودجه‌ش له‌ پارلمان ده‌نگی له‌ سه‌ر بدرێت.

پێشتر ڕۆژنامه‌ عه‌ره‌بییه‌کان ڕایانگه‌یاند بوو که‌ عادڵ عه‌بدولمه‌هدی به‌ باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ به‌غدا ناتوانێت هارده‌ کردنی گاز و کاره‌با له‌ ئێرانه‌وه‌ بپچڕێنێت.

هه‌روه‌ها لێکدانه‌وه‌ی ناوه‌نده‌ بیرکارییه‌کان له‌ واشنتۆن ئه‌مه‌ی نیشان داوه‌ که‌ گوشاری ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران تاکوو ئێسته‌ بی کاریگه‌ر بووه‌ و ئامانجه‌کانی خۆیی نه‌پێکاوه‌.

News Code 24454

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =