سەرۆکی وەتەنییە ڕەتی کردەوە لەگەڵ باڵوێزی ئێران دیداری کردبێت

نووسینگەی لیستی وەتەنییە لە کاردانەوە بە پاگەندەی پارلمانتارێکی عێراقی ڕایگەیاند کە هەواڵی دیداری ئەیاد عەلاوی و باڵوێزی ئێران لە عێراق دوورە لە ڕاستی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومریە نیوز، نووسینگەی لیستی وەتەنییە لە کاردانەوەی بە پاگەندەی پارلمانتارێکی عێراقی ڕایگەیاند کە هەواڵی دیداری ئەیاد عەلاوی و ئیرەج مەسجدی، باڵوێزی ئێران لە عێراق دوورە لە ڕاستی.

شایانی باسە پارلمانتارێکی عێراقی وتبوونی کە ئەیاد عەلاوی لەگەڵ ئیرەج مەسجدی دیداری کردووە و لەم دیدارە پێشنیاری خەیاڵی پێدراوە.

لەم ڕاگەیەندراوە هاتووە: یەکێک لە پارلمانتارەکانی عێراق لە تەلەفیزیۆن قسەیەکی درۆزنانەی کردووە و ئاماژەی دا کە عەلاوی لە ماڵی خۆی پێشوازی لە مەسجدی کردووە و پێشنیاری خەیاڵی لە لایەن ئێرانەوە وەرگرتووە.

جه‌ختیش کراوه‌: ئەم نووسینگەی ئەم پاگەندەیە بە تەواوی ڕەت دەکاتەوە، جەخت دەکەین هیچ دیدارێکی لەوجۆرە ئەنجام نەبووە.

News Code 24453

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =