فەرماندەیی بەبر هێزە تایبەتەکانی سوپای سووریای بانگهێشت کرد

سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا ئاماژەیان کردە سەر تۆکمە کردنی هێزەکانی سوپای سووریا لە بەرەکانی ئەدلەب و حەما و بانگهێشت کردنی هێزە تایبەتەکانی سوپای ئەو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، سەرچاوە سوورییەکان لە پارێزگای حەما ڕیانگەیاند کە سەرتیپ سوهەیل حەسەن ناسراو بە بەبر سەردانی بەرەکانی شەڕ لە دەڤەری ڕۆژاوایی پارێزگای حەمای کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ سەرتیپ سوهەیل حەسەن لە ڕەوتی ئامادەیی هێزەکانی هێڵی پێشەوە لە بەرەکانی سهل الغاب و جێگیر کردنی چەک و چۆڵ لە هێڵی پێشەوەی شەڕ ئاگادار کرایەوە.

سەرچاوەیەکی سەربازی سووریا وتی: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ئاستی ئامادەیی بۆ شەڕی هێزەکانی سوپای سووریا لە بەرەکانی دەڤەری حەما و ئەدلەب بەرز بووەتەوە و ئەو هێزانە لە ئامادە باشیدان و ئەمەش هاوکاتە لە گەڵ ناردنی هێز و جیهازاتی زیاتر لە بەرەی دەڤەری باکووری حەما.

بە وتەی ئەو سەرچاوە سووریە، هێزە تایبەتەکانی سووریا بە فەرماندەیی بەبری سووریا بانگهێشت کراون.

سوهەیل حەسەن لە بەناوبانگترین فەرماندە مەیدانییەکان لە سووریایە کە دەوترێت لە هیچ شەڕێکدا شکست ناهێنێت. سوهەیل حەسەن لە لایەن فەرماندەکانی ڕووسیاوە ڕێزی لێ گیرا و ئەوان لە بنکەی حەمیمیم میدالیای شانازیان پێ بەخشی. سوهەیل حەسەن کەسێک کە گەمارۆی زیندانی حەڵەب و بنکە هەستیارەکانی تر و ناقوچەی گەمارۆدراوی حەڵەبی شکاند.

ناوبراو وەکوو فەرماندەیەکی سەربازای دەناسرێت کە عاشقی گۆڕەپانی شەڕە و گۆڕەپانی شەڕ بە جێ ناهێڵێت، ناوبراو تەنانەت شوێندی خواردووە کە تا کاتێک سەرکەوتنی کۆتایی وەدەست نەهێنێت، تەنیا کوڕەکەی کە ٥ سالیەتی، نەبینێت و ئەمەش هۆکارێکە کە ڕای دۆستەکانی، نیشاندەری ئاستی ئامانجەکەیەتی کە شەڕ بۆ دەکات. ژنراڵ حەسەن لە یەکەم کەسانێکە کە لە ساڵی ١٩٩١ لە زانکۆی هێزی ئاسمانی دەرچووە و بڕێک لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی حافز ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی سووریای هەیە.

سوهەیل حەسەن کەسێکی پتەو و بە تواوەتی پێبەند بە ڕێگا و ڕەوشتی سەربازی خۆیەتی و لە ئەو کەسانەیە کە لە گەڵ گەندەی و شپرزەیی دا شەڕ دەکات و بە تایبەتی لە نێو هێزە ژێر دەستەکانی خۆی، ئەو سەربازانەی کە پاش هێرش بۆ سەر ناوچەیەک دزی دەکەن و تاڵانی دەکەن، ئیعدام دەکات.

News Code 24448

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =