هیچ تاوانێک لەسەر مەرزیە هاشمی ڕاست نەبووەتەوە

دادوەری دادگای کلۆمبیای ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی یادداشتێک ڕایگەیاند کە هیچ تاوانێک لەسەر هەواڵنێری دەستگیر کراوەکەی پرێس تیڤی ساغ نەبووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگای ناوچەی کلۆمبیای ئەمریکا پاش ئامادە بوونی مەرزیە هاشمی هەواڵنێری پرێس تیڤی، ڕیگەیاند کە هیچ تاوانێک لەسەری ڕاست نەبووەتەوە.

ڕۆژی هەینی، بریل ئلین هاول، دادوەری دادگای ناوچەی کلۆمبیای ئەمریکا، لە یادداشتێکدا بڵاو کردنەوەی بەشێک لە زانیاری پێوەندیدار بە دۆسیەی هەواڵنێری  پرێس تیڤی بێ کێشە زانی.

بە پێی بەڵگەکان، مەرزیە هاشمی لە کاتی دەستگیر کرانیەوە دوو جار لە گەڵ پارێزەرەکەی لە دادگا لە واشنتۆن ئامادە بووە. لە ئەو یادداشتەدا هاتووە کە هاشمی تۆمەتبار نەکراوە و تەنیا وەکوو شایەت حاڵێک لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە هێشتا ناوەرۆکەکەی نادیارە، دەستگیر کراوە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە هاشمی لە پێوەندی تەلەفۆنیدا جەختی کردووە کە هەڵسوکەوتی نەشیاوی لە گەڵ دەکرێت و هەواڵە بڵاو بووەکانیش وردەکاری ورد سەبارەت بە ئەو دۆسیە کە تێیدا لە هاشمی وەکوو شایەت حاڵ یاد کراوە، پێشکەش ناکات.

News Code 24447

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =