ڕازی ناوچەی ڕەش؛ کۆتایی وەیشوومەی عێراق بە پێکانی دارستانی خەمیسە

بەرپرسێکی عێراقی لە پارێزگای دیالە وێڕای ئاماژە بە ناوچەی ڕەشی زەرقاوی و دەوروبەری لە ئەو وڵاتە ڕێکاری کۆتایی هێنان بە تیرۆریزم لە عێراقی بە شەڕی ئازاد کردنی پێتەختی وەیشوومەی سەرکردەی ئەلقاعیدە زانی.

بە ڕاپۆەتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، بەرپرسێکی ناوچەیی پارێزگای دیالە ڕایگەیاند: تیرۆریزم لە عێراق بە بێ ئەوەی کە چارەنووسی شەڕی ناوچەی ڕەش کە ئەبوو موسعێب زەرقاوی تیرۆریستی بەرچاو، لێی وەکوو پێتەختی ناوچەی ڕەش و وەیشوومەی یاد بکات، کۆتایی نایەت.

عەواد ڕەبێعی سەرۆکی کەمیتەی ئەمنیەتی لە ناوچەی یەبی سەیدا لە سی کیلۆمەتری باکووری ڕۆژهەڵاتی باقووبە وتی: یەکەم شاڵاوەکانی تیرۆریزم لە عێراق لە دارستانەکانی مەخیسە لە ڕۆژهەڵاتی ئەبی سەیدا دەستی پێکرد و یەکەم شوێنێک بوو کە ئەلقاعیدە و پاشماوەی گرووپە توندڕەوەکان لەوێ جووڵەکانی خۆیانیان دەست پێکرد و شوێنێک بوو کە سەرکردەی پێشووی قاعیدە ئەبو موسعێب زەرقاوی یەک هەفتە پێش کوژرانی ئەوێی وەکوو پێتەختی ناوچەی شەڕی ڕاگەیاند.

ناوبراو وتیشی: شەڕ دژی داعش یا گرووپە تەندڕەوەکانی تر بە بێ ئەوەی کە چارەنووسی شەڕی ناوچەی ڕەش دەربکەوێت کۆتایی نایەت. مەترسی سەرەکی لە دیالە بەو هۆیەیە کە حەشارگەی سەرکردە پلە یەکەکانی داعشە. ئێمە لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە وتمان کە تا کاتێک دارستانەکانی خەمیسە و گوندەکانی دەوروبەری ئازاد نەبن، خوێن ڕشتن درێژەی دەبێت و پاش ١٢ ساڵ دیسان ئەو ڕستە دووپات دەکەینەوە و ئازاد کردنی ئەو دارستانانە بە دەست پێکی ئازاد کردنی ڕاستەقینەی کۆتایی تیرۆریزم لە دیالە دەزانین و جگە لە ئەوە توندوتیژی هەر دەمێنێتەوە.

News Code 24446

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =