ده‌ستگیر کردنی ۴ داعشی له‌ موسڵ

هێزه‌کانی سوپای عێراق له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنێک له‌ شاری موسڵ توانیان ۴ ئه‌ندامی سه‌ر به‌ گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر بکه‌ن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومریه‌ نیوز، ئۆپراسیۆنه‌کانی هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ دژی تیرۆریسته‌کان له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی عێراق درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزه‌ عێراقییه‌کان به‌ تازه‌یی ئۆپراسیۆنێکی نوێیان له‌ دژی تیرۆریسته‌کان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ست پێ کردووه‌.

ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ له‌ شاری موسڵ دوای وه‌رگرتنی زانیاری ورد له‌ شوێنی حه‌شارگه‌ی داعشییه‌کان ئه‌نجام بوو.

هێزه‌کانی سوپای عێراق له‌م ئۆپراسیۆنه‌ توانیان ۴ که‌سی سه‌ر به‌ داعش ده‌ستگیر بکه‌ن.

News Code 24445

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =