هەرێمی کوردستان بۆ پابەندی بە سزاکانی ئەمریکا دژی ئێران لە ژێر گوشاردایە

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران ڕایگەیاند: بۆ پابەندبوون بە سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، بەرپرسانی هەرێم لەژێر فشاردان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نازم دەباغ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی یۆرۆنیوز، وتی: لە گۆڕەپانی کێبڕکێی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عێراق، بەغدا بەرژەوەندی نیشتمانیی خۆی لەبەرچاوە بەڵام پرسی سنوورەکان بابەتێکی گرنگە کە پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران دەدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە عێراق ڕێگە نادات لە سنوورەکانییەوە هێرش بکرێتە سەر ئێران.

نازام دەباغ ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بۆ پابەندبوون بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەژێر فشاردایە.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران رایگەیاندووە: "فشار هەیە، هەم بە زارەکی و کرداریی و هەمیش بە ئاشکرا، بەڵام هەرێمی کوردستان و عێراق بیر لە بەرژەوەندیی خۆیان دەکەنەوە و کاریگەری توانا و هێزی وڵاتانێکی وەک ئەمریکا و بەریتانیا سنووردارە و ناتوانن هەرچییەکیان بوێت لە هەر کات و زەمەنێکدا لە هەموو جیهان ئەنجامی بدەن".

ئەم لێدوانەی نازم دەباغ دوای ئەوە دێت، کە هەفتەی رابردوو محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەری شاندێکی بازرگانی سەردانی بەغدا و هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆبوونەوە.                   

News Code 24443

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =