دزینی ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌کانی موسڵ له‌ لایه‌ن بریتانیاوە

به‌رپرسێکی عێراقی ڕایگه‌یاند که‌ ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌کانی موسڵ له‌ لایه‌ن کۆمپانیاییه‌کی به‌ناو مافی مرۆڤی بریتانی ده‌دزرێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، به‌رپرسێکی ئه‌نجومه‌نی خۆڤێی شاری موسڵ ڕایگه‌یاند که‌ به‌ڵگه‌کان له‌ کڵێسه‌ی تاهیره‌ له‌ موسڵ نیشانی ده‌دات که‌ له‌ میانه‌ی پاک کردنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌ ئاسه‌واره‌ کۆنه‌کانی ئه‌م کڵێسه‌ ون بوون و کۆمپانیایه‌کی بریتانیایی که‌ له‌ ژێر ناوی ماڤی مرۆڤ له‌ عێراق ئیش ده‌کات تۆمه‌تباره‌ به‌ دزینی ئه‌م ئاسه‌وارانه‌.

ئه‌و زیادی کرد: زۆربه‌ی له‌وحه‌ مێژووییه‌کان و کتێبه‌ ده‌ستنووسه‌کان که‌ له‌م کڵێسه‌ و کڵێسه‌کانی دیکه‌ له‌ ناوچه‌ی حه‌وش خان بوون، بێ سه‌ر و شوێن بوون.

ئه‌م به‌رپرسه‌ عێراقییه‌ جه‌ختی کرد: ئه‌م کۆمپانیا بریتانیاییه‌ به‌ بیانۆی پاک کردنه‌وه‌ی مین و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ وێران بووه‌کان هاتووه‌ته‌ عێراق.

شایانی باسه‌ که‌ بڕیار وایه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌م کۆمپانیا بریتانیاییه‌ بکرێت سه‌باره‌ت به‌ ون بوونی ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌کانی شاری موسڵ.

News Code 24439

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =