هه‌وڵی ئه‌نقه‌ره‌ بۆ دروست کردنی ۴ کونسولگه‌ری له‌ عێراق

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌م وڵاته‌ هه‌وڵ ده‌دات تاکوو ۴ کونسولگه‌ری نوێ له‌ ۴ شاری عێراق بکاته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، حامی ئاکسۆی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ میانه‌ی کۆنفڕانسێکی مێدیایی جه‌ختی کرد: تورکیا هه‌وڵ ده‌دات تاکوو دوو کونسولگه‌ری له‌ موسڵ و به‌سره‌ بکاته‌وه‌ و دوو کونسولگه‌ریش له‌ که‌رکووک و نه‌جه‌ف له‌م ساڵدا ده‌کاته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: تورکیا داوای په‌ره‌دان به‌ په‌یوه‌دنییه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌کات و به‌ڵێنیشی داوه‌ که‌ ۵ ملیار دۆلار بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق سه‌رف بکات.

ئاکسۆی وتی: هه‌وڵه‌کان بۆ کردنه‌وه‌ی ڕێچکه‌ی سنووری ئاواکۆی له‌گه‌ڵ عێراق درێژه‌ی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی گه‌شه‌ی ئابووری زیاتری عێراق و تورکیا.

News Code 24438

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =