ترامپ داعش له‌ سووریا ده‌بووژێنێته‌وه‌

نێردراوی پێشووی ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش ڕایگه‌یاند: بڕیاره‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ سووریا، ده‌بێته‌ هۆی بووژانه‌وه‌ی داعش.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهرله‌ ئه‌لنه‌شره‌، برێت مه‌ک گۆرک، نێرده‌ی پێشووی ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش دۆناڵد ترامپی به‌ بووژاندنه‌وه‌ی دووباره‌ی داعش تۆمه‌تبار کرد.

مه‌ک گۆرک وتی: ترامپ بێ لێکدانه‌وه‌ی وردی راستییه‌کان و خه‌مڵاندنی پاشهاته‌کان و هه‌روه‌ها ڕاوێژ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکا و ته‌نانه‌ت کۆنگرێس بڕیاری داوه‌ هێزی ئه‌مریکا له‌ سووریا بکشنێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش داعش و دوژماننی ئه‌مریکا جارێکی دیکه‌ ده‌بووژنێته‌وه‌.

 مه‌ک گۆرک ۲۲ی دیسامبری ۲۰۱۸ به‌ هۆی ڕاگه‌یاندنی بڕیاری ترامپ بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا ده‌ستی له‌ کار کێشایه‌وه‌.

News Code 24436

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =