بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا نایاساییه‌

سه‌رۆکی ڕێکخراوی هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ ئاماده‌ بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا نایاساییه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، سێرگه‌ی ناریشکین، سه‌رۆکی ڕێکخراوی هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ ئاماده‌ بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا نایاساییه‌ و بڕیاری دۆناڵد ترامپ بۆ کشانه‌وه‌ له‌ سووریا بڕیارێکی ته‌واو دروسته‌.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ زیادی کرد: مسکۆ به‌ وردی چاودێڕی ئاماده‌ بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و کشانه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه‌ له‌ سووریا ده‌کات، بوونی ئه‌م هێزانه‌ له‌ سووریا نایاساییه‌.

ئه‌م به‌رپرسه‌ ڕووسییه‌ وتی: کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا بڕیارێکی ته‌واو دروسته‌ چون ئه‌وان به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ سووریان و دیمه‌شق مۆڵه‌تی به‌م هێزانه‌ نه‌داوه‌ بچنه‌ ناو خاکی سووریا.

News Code 24434

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =