کوردی سووریا ۲ ئه‌ندامی ئه‌مریکایی داعشی ده‌ستگیر کرد

میدیاکانی سووریا ڕایانگه‌یاند که‌ شه‌ڕڤانانی سووریای دیمۆکراتیک دوو هاووڵاتی ئه‌مریکایی ئه‌ندامی داعشیان ده‌ستگیر کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، کورده‌کانی سووریا به‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک ڕایانگه‌یاند که‌ دوو هاوڵاتی ئه‌مریکایی و دوو ئه‌ندامی بیانی دیکه‌ی داعشیان له‌ ده‌یره‌زووری سووریا قۆڵبه‌ست کردووه‌.

سکای نیوز له‌مباره‌وه‌ نووسی: هێزه‌کانی یه‌کینه‌ی پاراستنی گه‌ل  له‌ ئۆپراسیۆنێکدا توانیویانه‌ دوێنی له‌ ده‌یره‌زوور دوو هاووڵاتی پاکستانی و ئیرله‌ندیش ده‌ستبه‌سه‌ر بکه‌ن.

هیزه‌کانی سووریا دیمۆکراتیک که‌ به‌شێکی زۆریان کوردی سووریان ڕۆژی پێنجه‌شه‌مه‌ به‌ده‌رکردنی ڕاگه‌یێندراوێک جه‌ختیان کرد که‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هێرش بۆ سه‌ر گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌وانه‌ داعش.

News Code 24432

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =