ئه‌مریکا ده‌ستگیر کردنی هه‌واڵنێره‌که‌ی پرێس تیڤی پشت ڕاست کرده‌وه‌

ئاژانسی ڕۆیترز ڕایگه‌یاند که‌ دادگایه‌کی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ مه‌رزیه‌ هاشـمی به‌ هۆی شایه‌تی دان بۆ دۆسییه‌ک که‌ ڕوون نییه‌ چییه‌، ده‌ستگیر کراوه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز،   مه‌رزیه‌ هاشـی بێ هیچ هۆکارێک ده‌ستگیر بووه‌، ئه‌و وه‌ک شایه‌تحاڵه‌ک بۆ دۆسییه‌کی گرنگ ده‌ستگیر بووه‌ و هیچ تۆمه‌تێک ڕووبه‌ڕووی نه‌بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ په‌یمان جه‌به‌لی، جێگری ته‌له‌فیزیۆنی ئێران وتی: ئێمه‌ نازنین خاتوو هاشـمی به‌ چ هۆکارێک ده‌ستگیر بووه‌، به‌ڵام ئه‌م کاره‌ی پۆلیسی ئه‌مریکا زۆر نائه‌خلاقی و نامرۆڤانه‌ بووه‌ و ئێمه‌ ئه‌م کاره‌ ئیدانه‌ ده‌که‌ین و نیگه‌رانی ته‌ندروستی ئه‌م هه‌واڵنێره‌ین. ئه‌و هه‌ر تۆمه‌تێکیشی لێبدرێت نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی سووکایه‌تی به‌ هه‌واڵنێرێکی موسوڵمان بکرێت.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ داوای ده‌که‌ین که‌ ده‌ست به‌جێ ئه‌م هه‌واڵنێره‌ ئازاد بکرێت و مێدیا جیهانییه‌کانیش پشتیوانی لێبکه‌ن. ئێمه‌ هۆشدار ده‌ده‌ین که‌ به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م کاره‌ له‌ ئه‌ستۆی ئه‌مریکایه‌ و نابێت هیچ زیانێک به‌ ته‌ندروستی ئه‌م هه‌واڵنێره‌ی پرێس تیڤی بگات.

ئه‌م به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌ ئاماژه‌ی دا: پرێس تیڤی و مێدیاکانی دیکه‌ی ئێران دوای ئاگادار بوونه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌ به‌دوادا چون بۆ دۆخی ئه‌م هه‌واڵنێره‌ ده‌که‌ن، ئه‌و له‌ زیندان ناچار کراوه‌ حیجابه‌که‌ی له‌ سه‌ر هه‌ڵبگرێت و به‌ زنجیر گوازراوه‌ته‌وه‌، گۆشتی به‌رازیان پێداوه‌ که‌ ئه‌مه‌ لای موسوڵمانه‌کان حه‌رامه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ڕۆژی چوارشه‌مه‌ هه‌واڵنێری ئێرانی ئه‌مریکایی، مه‌رزییه‌ هاشمی له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سێنت لوئیزی ئه‌مریکا ده‌ستگیر بوو.

News Code 24431

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =