دژایه‌تی تورکیا له‌گه‌ڵ جێگیر بوونی سوپای سووریا له‌ مه‌نبه‌ج

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پاگه‌نده‌ی کرد که‌ قبووڵی ناکات هێزه‌ کوردییه‌کان مه‌نبه‌ج ڕاده‌ستی حکومه‌تی سووریا بکه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، پێشنیاری کوردی سووریا بۆ ڕاده‌ست کردنی مه‌نبه‌ج به‌ هێزه‌کانی سوپای سووریا له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ به‌ فه‌رمی دژایه‌تی کرا.

یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل و کۆماندۆوه‌ ئه‌مریکاییه‌کان ئێسته‌ش له‌ شاری مه‌نبه‌ج دان و بابه‌تی چۆنیه‌تی کۆنترۆڵی ئه‌م شاره‌ درێژه‌ی هه‌یه‌. مه‌نبه‌ج سه‌ر به‌ پارێزگای حه‌ڵه‌به‌ و دوو ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌ لایه‌ن کوردی سووریاوه‌ له‌ ده‌ستی داعشییه‌کان ئازاد کرا. له‌و کاته‌ به‌داوه‌ تورکیا له‌ دوای ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ کۆنترۆڵی ئه‌م شاره‌ گرنگه‌ له‌ باکووری سووریا به‌ده‌سته‌وه‌ بگرێت.

تورکیا داوا ده‌کات که‌ هێزه‌ کوردییه‌کان ده‌بێت ئه‌م شاره‌ بۆ گرووپه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن که‌ بریتین له‌ به‌ره‌ی نوسره‌ و سوپای ئازادن چۆڵ بکات ئه‌گه‌رنا ‌هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر شاره‌که‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا دوێنێ هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌ به‌ زوویی مه‌لود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ تاوتوێی باکووری سووریا سه‌ردانی واشنتۆن ده‌کات.

News Code 24430

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =