۱۱ مه‌رجی کورد بۆ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا

هێزە کوردییەکانی سووریا ١١ بەندیان لەنەخشەڕێگایەکدا پێشکەش بە لایەنی ڕووسی کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی دیمەشقدا.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە ژمارەی ڕۆژی هه‌ینیدا داخوازییەکی گروپ و لایەنە کوردییەکانی ناوخۆیی سوریا لەناو ئەو نەخشەڕێگایەی کە ڕادەستی لایەنی ڕوسیایان کردووە وەک ناوبژیوان بۆ گفتوگۆکانی نێوان سوریا و کورد، بڵاوکردووەتەوە.

، لە بەندی یەکدا ئاماژە بەوە کراوە، سووریا دەوڵەتێکی یەکگرتووە و داندەنێت بە سنووری نێودەوڵەتیدا و وەک دەوڵەتێکی ناوەندی و پایتەختەکەی دیمەشقە.

لە بەندی دووەمدا ئاماژە بەوە کراوە بەشار ئەسەد سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەموو سوریایە و  لە بەندی سێهەمدا داوایانکردووە سامانی سروشتیی سوریا بە یەکسانی بەسەر هەموو لایەکدا دابەشبکرێت، چونکە هی هەموو سورییەکانە.

لە بەندی چواری نەخشە ڕێگاکەدا ئاماژە کراوە بەوەی، داندەنێت بە سیاسەتی گشتیی وڵاتدا وەک چۆن لە دەستووردا تۆمارکراوە، بە سیاسەتی دەرەوە و سەرچاوەی بڕیاری کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان لە دیمەشقەوە.

بەندی پێنجەم ئاماژەی کردووە بە دانپێدانان بە یەک ئاڵا لە وڵاتدا، ئەویش ئاڵای فەرمی کۆماری عەرەبی سووریایە، بەو پێیەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسێنراوە.

لە بەندی شەشەمدا هاتووە، لایەنی کوردی داندەنێت بە بوونی یەک سوپای دەوڵەت، بەڵام هەڵوێستێکی گفتوگۆکردن هەیە، کە لەسەر ئەوە بنیاتنراوە پێویستە هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشێک بێت لە سوپای نیشتمانی.

لە بەندی حەوتەمدا کورد داوای هەڵوەشاندنەوەی یاسای باری نائاسایی کردووە لە سووریا بەگوێرەی چاکسازیی دەستوور، بۆ ئەوەی ببێتە دەستوورێکی تەوافوقی و دەرکردنی یاسای حزبەکان و دەزگایەکی دادوەریی سەربەخۆ.

لە بەندی هەشتی نەخشە ڕێگاکەی کورد ئاماژە بەوە کراوە، پێویستە دیمەشق دان بنێن بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کورد دا لە ناوچە کوردییەکان، لە بەندی نۆیەمدا داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم یاسا و ڕێکارەکان کراوە، کە جیاکاریی کردووە لە بەرامبەر گەلی کورد دا لە سووریا.

لە بەندی دەیەمدا لایەنی کوردی داوایکردووە بە دانپێدانانی کورد وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی لەناو پێکهاتەکانی گەلی سوریادا.

لە کۆتا بەنددا داوای بودجە و دارایی کراوە بۆ سەرجەم ناوچەکان بە ناوچە کوردییەکانیشەوە.

تا ئێستا چەندجارێک مۆسکۆ هەردوو لایەنی کوردی و دەسەڵاتدارانی سوریای هانداوە بۆ بەردەوامی گفتوگۆکان.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر فەیسەڵ میقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا گەشبینی خۆی نیشاندا سەبارەت بە گفتوگۆی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەو گروپە کوردییانەی کە دەیانەوێت ڕێککەوتنێکی سیاسی لەگەڵ دیمەشق ئیمزابکەن.

News Code 24429

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =