پووچەڵ کردنەوەی هێرشی تیرۆریستەکان لە ئەلتەف

پووچەڵ کردنەوەی هێرشی تیرۆریستەکان لە التنفەوە بەرەو پالمیرا لە لایەن سوپای سووریاوە و هەروەها پووچەڵ کردنەوەی هێرشی مووشەکی گرووپی ناسراو بە کتائب العزە لە لایەن هێزەکانی سووریاوە لە دەڤەری حەما لە گرنگترین هەواڵە ئەمنییەکانی سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، هێزەکانی سوپای سووریا ژمارەیەک لە تیرۆریستەکان کە دەویانەویست دزە بکەنە ناو ناوچەی التنف بە کەڵک وەرگرتن لە ئۆتۆمبیلێک بەرەو لای باشووری پالمیرا لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی شاری حومسیان کردە ئامانج.

سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند:پاش بینینی وردی گرووپە تیرۆریستییەکانی پاڵپشتی کراو لە لایەن ئەمریکاوە لە ناوچەی التنف لە سنووری سووریا و عێراق و دانانی داو و دانانی مین، هێزەکانی سوپای سووریا توانیان ژمارەیەک لە تیرۆریستەکان کە دەیانەویست بچنە ناو ناوچەی التنف و لەوێوە بچنە باشووری پالمیرا، بکوژن.

لە لایەکی تریشەوە سوپای سووریا مۆڵگەکانی تیرۆریستەکانی کتائب العزە لە کفر زیتا لە دەڤەری حەمایان کردە ئامانجی بەربڵاوی مووشەکی.

سوپای سووریا هەروەها هەوڵی تیرۆریستەکان بۆ دزە بۆ ناو شارۆچکەی معرکبە لە دەڤەری باکووری حەمایان پووچەڵ کردەوە و ژمارەیەک لە تیرۆریستەکانیان کوشت و بڕێکیشیان بریندار کرد.

News Code 24425

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =