ئێران فەڕەشی سوور بۆ ئەمریکییەکان ڕاناخات

جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران وتی: ئێران فەڕەشی سوور بۆ ئەمریکییەکان ڕاناخات و ئەوان لە سنووری وێرانی و نەماندا دەهێڵینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی شەوی ڕابردوو (پێنج‌شەممە) لە ڕێوڕەسمی یادی ١٤ شەهیدی بەرزی گوندی ڕودبەست، بە ئاماژە بەوەی کە ئاسایشی ئەوڕۆی وڵات دیاریی شەهیدانە، ڕایگەیاند: ئێران فەڕەشی سوور بۆ ئەمریکییەکان ڕاناخات و ئەوان لە سنووری وێرانی و نەماندا دەهێڵینەوە.

ڕاشیگەیاند: بەر لە شۆڕش ئەزموونی ئینتیما و دارەدەستیی ئەمریکامان بوو و بینیمان کە ئەو وێرانەیەی کە ئایین و دونیای ئێمەی دەسووتاند. بەڵام کاتێک کە شۆڕش ئیسلامی سەری هەڵدا، سەرفەراز بووین و خۆمان وڵاتمان ئاوەدان کرد و ئەوە دیاریی خوێنی شەهیدان، ئیمام کۆچکردوو (رە) و رێبەری باڵای شۆڕشە.

سەردار سەلامی لە درێژە بە ئاماژە بەوەی کە ئێران تاقە وڵاتێکە کە فەڕەشی سووری بۆ بەرپرسانی ئەمریکا ڕانەخستووە و هیچ بەرپرسێکی ئەمریکی بۆی نییە هەنگاو بنێتە ئەم وڵاتە، وتی: ئەمریکا لە بری ئەوەی بیر لە بژێوی ئێمە بکاتەوە، بیر لە ٥٠ ملیۆن خەڵکی برسیی وڵاتەکەی خۆی بکاتەوە.

جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بیری هێنایەوە: ئەمڕۆ بینیمان کە ئەمریکا خۆی لە گۆشەیەکی سووریاشدا نەگرت و سەد هێندەی داهاتی ساڵێکی فرۆشی نەوتی ئێمەی لەوێ خەرج کرد، بەڵام هیچی بە دەست نەهێنا و ئەوە نیشان دەدا کە ئەمریکا لە موسڵمانان و گەلی ئێران دەترسێت.

وتیشی: چەندین ساڵە بۆی چۆک دادان بە کۆماری ئیسلامی ئێران، خستووینە ژێر گوشار و گەمارۆ، بەڵام ئەمڕۆ ئەوە ئەمریکایە کە لە سنووری وێرانی و نەماندایە و لە ٢٢ی رێبەنداندا دەبینن کە گەلی ئێران وەستاون و سەرفەرازیان بە دۆلار ناگۆڕنەوە.

News Code 24423

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =