ئێرانی ئەمڕۆ لەگەڵ ئێرانی دوو ساڵ بەر لە ئێستا جیاوازی هەیە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە میانەی قسەکانی خۆیدا ئاماژەی بە مووشەکانی ئێران کرد و وتی: ئێرانی ئەمڕۆ لەگەڵ ئێرانی دوو ساڵ بەر لە ئێستا جیاوازی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی هەیل، دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە میانەی ڕونوێنی کردن لە سیستمی مووشەکی نوێ وتی: دوژمنانی کۆن و ڕژیمە سەرکێشەکان لە حاڵی بەهێز کردنی مووشەکی خۆیانن.

ئەو سەبارەت بە ئێران وتی: ئێرانی ئەمڕۆ لەگەڵ ئێرانی دوو ساڵ بەر لە ئێستا جیاوازی هەیە.

ترامپ سەبارەت بە سیستمی نوێی مووشەکی ئەمریکا وتی: ئەم سیستمە گەرەنتی دەکات کە هەر مووشەکێک بەرەو ئەمریکا بێت بیدۆزێتەوە و لەناوی ببات. ئەم سیستمە مووشەکییە ڕووبەڕووی هەر جۆرە مەترسییەک لە لایەن کۆریای باکوور، ئێران، ڕووسیا و چین دەبێتەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: واشنتۆن گەردوون وەک شوێنێک بۆ شەڕ کردن بە فەرمی دەناسێت و لە بودجەی ساڵی ۲۰۲۰ بۆ ئەم بوارەش بودجەی سەربازی دابین دەکەین.

ترامپ هەروەها دڵنیایی بە هاوپەیمانەکانی ناتۆی ئەمریکا دا کە واشنتۆن پێبەند بە پشتیوانی لە ناتۆ دەبێت و یەکەمایەتی پێنتاگۆن فرۆشی ئەم سیستمە نوێ بەرگرییە بە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا دەبێت.

بەم حاڵەشەوە سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە ڕەخنەی لە هاوپەیمانکانی گرت کە ئامادە نین بودجەی پێویست بۆ ناتۆ دابین بکەن.

News Code 24420

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =