چالاکییە سیخۆرییەکانی ئێران زیان بە بەرجام دەگەیێنێت

سەرۆکی کۆنفڕانسی ئاسایشی مۆنیخ بە تۆمەتبارکردنی ئێران بە سیخۆری، سەبارەت بە کاریگەرییەکانی لە سەر ڕەوتی پاراستنی بەرجام هۆشداری دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، وۆڵفگانگ ئیشینگێر دیپلۆماتی ئەڵمانی و سەرۆکی کۆنفڕانسی ئاسایشی مۆنیخ بە دووپاتکردنەوەی پاگەندەی سیخۆری کردنی ئێران لە سوپای ئەو وڵاتەدا، ئیدعای کرد: درێژەی ئەو داپەڕانە زیان دەگەیێنێت بە هەوڵەکانی یەکێتی ئەورووپا لە پێناو پاراستنی بەرجام.

بەوەشەوە ئیشینگێر هۆشداری دایە یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە هەرجۆرە لایەنگرییەکی واشنتۆن لە دەرچوونی لە بەرجام و وتی: ئەوەی کە پێمان وابێت تەنیا بە پێی بوونی ڕێککەوتنێکی فەرمی، ئێران و وڵاتانی دیکە دەست لە چالاکییە سیخۆرییەکانیان هەڵدەگرن، جێی گومانە.

ناوبراو ئیدعایشی کرد: ئێران دەبێ بە ڕادەیەک هوشیار بێت کە بزانێ ئەو جۆرە داپەڕانە زیان بە خۆ گەیاندن و خۆ لە زەوی دانە، چونکە بەو کارە زیان بە خۆشبینیی سیاسی هاوپەیوەند بە پاراستنی بەرجام دەگات.

شایانی باسە شپیگێل رۆژی دووشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ئیدعای کرد کە یەکێک لە وەرگێڕانی سوپای ئەڵمانیا کە بە ڕەچەڵەک ئەفغانستانییە، بە تۆمەتی سیخۆری بۆ ئێران دەستبەسەر کراوە.

شیپێگێل ئیدعایشی کرد: سیخۆری وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە سوپای ئەڵمانیا لە چەندین ساڵە زانیارییە هەستیارەکانی ئەو ناوەندە سەربازییە ڕادەستی کۆماری ئیسلامی دەکات، لە لایەن ئیدارەی جەنایی ئەڵمانیا دەستبەسەر کراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا دادستێنی گشتیی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: "عەبدولحەمید"ی ٥٠ ساڵە کە بە ڕەچەڵەک ئەفغانستانییە و وەک وەرگێڕا و ڕاوێژکاری سوپای ئەڵمانیا لە کاروباری ئەفغانستان هاوکاری دەکرد، ئێستا بە سیخۆری بۆ وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی تۆمەتبارە.

ئەو کەسە دەستی بە زانیارییە هەستیارەکان سەبارەت بە ڕاسپاردەی ئەڵمانیا لە ئەفغانستان و ئەو زانیاریانەی کە بۆ دەزگا ئەمنییەکانی ئەڵمانیا گرینگن، بووە.

News Code 24416

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =