دەکرێت ئاستی بازه‌رگانی عێراق و ئێران بۆ ۲۰ ملیار دۆلار به‌رز بکرێتەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: به‌ هۆی لێهاتوویی نێوان هه‌ر دوو وڵاتی عێراق و ئێران ده‌توانین ئاستی بازه‌رگانی بۆ ۲۰ ملیار دۆلار به‌رز بکه‌ینه‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ دواین کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و خه‌ڵکی عێراق له‌ باشووری عێراق وتی: خه‌ڵکی ئێران و عێراق سه‌دان ساڵه‌ له‌ ته‌نیشت یه‌کتر ژیاون ته‌نانه‌ت شه‌ڕی ۸ ساڵه‌ی سه‌دام له‌ دژی ئێران نه‌یتوانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌ بپچڕێنێت. له‌م ماوه‌ی سه‌ردانه‌ش بۆ عێراق باشترین میوانداری له‌ ئێمه‌ کراوه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سپاسی میواندری باش و تایبه‌ت خه‌ڵکی عێراقی کرد.

زه‌ریف له‌ درێژه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی: هه‌ر دوو وڵات له‌ قۆناغی ئاوه‌دانی دان و ئێمه‌ش له‌ دوای باش کردنی دۆخی خه‌ڵک و خۆشگوزه‌رانی له‌ هه‌ر دوو وڵاتین و ده‌بێت به‌ سه‌ر ئاسته‌نگه‌ ئابوورییه‌کاندا زاڵ بین.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: به‌ هۆی توانی نێوان هه‌ر دوو وڵاتی عێراق و ئێران ده‌توانین ئاستی بازه‌رگانی بۆ ۲۰ ملیار دۆلار به‌رز بکه‌ینه‌وه‌. ئه‌گه‌ر عێراق ئاماده‌یی بێت، ئێران ده‌توانێت له‌ به‌شه‌کانی وزه‌ و ته‌کنۆلۆژیا و کشت و کاڵی و بازه‌رگانی ئه‌زمونی خۆی بخاته‌ به‌رده‌ست خه‌ڵکی عێراق.

News Code 24414

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =