شکستی ناتۆی عەرەبی دژی ئێران

تارق خوری نوێنەر پەرلەمانی ئۆردۆن جەختی کرد کە ناتۆی عەرەبی دژی ئێران شکستی هێناوە و ئۆردۆن لە بەرانبەر گوشارەکان بۆ قبووڵ کردنی مامەڵەی سەدە دەوەستێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی-فاتمە ساڵحی: سەفەری ناوچەیی ئەم دواییەی مایک پەمپەئۆ بۆ وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە دوو ئامانجی سەرەکی هەیە یەکەم یەکگرتوو کردنی ئەو وڵاتانە دژی ئێران لە چوارچێوەی چەمکی ناتۆی عەرەبی و دووهەم دروست کردنی بەستێن بۆ بەڕێوە بردنی گەڵاڵەی ئەمریکی مامەڵەی سەدە دژی پرسی فەلەستین.

وادیارە دەستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەو سەفەرە بەتاڵ مایەوە بەشێوەیەک کە لە لایەکەوە وڵاتانی عەرەنی ناوچەکە لە بەرانبەر بە دوژمن زانینی ئێراه هێشتا یەکگرتوو نین و دکایەتی ناوخۆیی بەر بە ئەو یەکێتیە دەگرێت و دووهەم ئەوەی کە ئۆردۆن هەروا لە گەڵ مامەڵەی سەدە دژایەتی هەیە و بەر بە بەڕێوە بردنی دەگرێت.

تارق خوری پەرلەمانتاری ئۆردۆن لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە ئامانجەکانی سەفەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە اتیبەتی بۆ ئۆردۆن وتی: بێ گومان تەواوی ناوچەکە بووەتە ئامانج بۆ ئەمریکا و هەر بۆیە سەفەرەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ناوچەکە سەرەنج ڕاکێشە چونکوو ئەوان بە ڕۆژهاڵەتی ناڤین وەکوو ناوچەی کاریی خۆیان چاو لێدەکەن.

ناوبراو زیادی کرد: بەداخەوە وڵاتانی ناوچەکەش پێشوازیان لە ئەو بابەتە کردووە و دژایەتیان لە گەڵ سیاسەتەکانی ئەمریکا لەوانە ئەو سیاسەتانە کە زەرەر لە خۆیان و نەتەوەکان و سامانی نەتەوەییان دەگەیێنێت، نییە.

ناوبراو سەبارەت بە پێوەندی سەفەری پەمپئۆ بۆ ئۆردۆن بە گەڵاڵەی ئەمریکی مامەڵەی ئەم سەدە دژی پرسی فەلەستین و گوشار بۆ سەر ئەمان بۆ قبووڵ کردنی ئەوە جەختی کرد: ئەمریکا بۆ ئەوەی کە ئۆردۆن ناچار بە قبووڵ کردنی مامەڵەی سەدە بکات گوشاری زۆر دەخاتە سەر ئەو وڵاتە و دوور لە چاوەڕوانی نییە کە لە سەرووی هەموو ئەو ئامانجانەوە یەکمایەتی سەفەری پەمپئۆ بۆ ئۆردۆن هەر ئەو پرسەی گوشار بۆ  گۆڕینی هەڵوێستی دژبەرانەی ئەمان بێت چونکوو قبووڵ کردنی ئەو مامەڵە بە واتای کۆتایی هێنان بە هەر جۆرە دەورێکی سیاسی ئۆردۆن سەبارەت بە پرسی فەلەستینە. ئەو گەڵاڵە لە بەرژەوەندی ئیرسائیل و لە زیانی ئۆردۆن و فەلەستینە.

خوری سەبارەت بە پێوەندی سەفەری پەمپئۆ لە گەڵ هەوڵی ئەمریکا بۆ پیکهێنانی ناتۆی عەرەبی دژی ئێران بە بەشداری وڵاتانی عەرەبی وتی: هەر ئەو جۆرە کە ناتۆی عەرەبی لە دابەش کردنی سووریا و بە دی هێنانی سەرکەوتن لە شەڕی نامرۆڤانە دژی یەمەن شکستی هێنا لە بەچۆک هێنانی ئێرانیش شکست دێنێت.

ناوبراو وتیشی: بەداخەوە ئەو وڵاتانە کە ناتۆی عەرەبی پێک دێنن بوونەتە ئامێرێکی هەرزان کە ماڵ و سامانی خۆیان لە ڕێگەی ئامانج و پلانەکانی ئەمریکا بۆ ڕەوایی دان بە ڕژێمی زایۆنی خەرج دەکەن.

وتیشی: ناتۆی عەرەبی لە سێبەری هزر و زیرەکیی ئێران و بەهێز بوونی هێزی سەربازی ئەو وڵاتە و ڕاست نەبووی ئەمریکا بە پێچەوانەی ڕووسیا شکست دەهێنێت چونکوو ڕووسیا لە پاڵ ئێران و حزبوڵڵا لە سووریا نیشانیان دا کە بەرژەوەندی هاوبەشی قووڵیان بووەتە هۆی پێکهێنانی بەرەی بەرخۆدان.

ئەو نوێنەر پەرلەمانەی ئۆردۆنە سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرانبەر مامەڵەی سەدە و ناتۆی عەرەنی وتی: ئۆردۆن پێوەندی نزیکی لە گەڵ ئەو وڵاتانە هەیە کە ناتۆی عەرەبی پێک دەهێنن بەڵام سیاسەتی میانەڕەوی تا ئەو جێگایە کە ئیمکانی هەیە دەباتە پێشەوە و بە ڕای خەڵکی ئەو وڵاتە سەرەنج دەدات و تا ئەم چرکە  لە بەرانبەر تەواوی گوشارەکان بۆ قبووڵ کردنی مامەڵەی سەدە وەستاوە.

News Code 24413

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =