شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران و سەرما کوردستانی گرتەوە

شەپۆلێکی نوێی بارینی و سەرما لە شەوی ڕابردووەوە ئاسمانی پارێزگای کوردستانی گرتووەتەوە هاوکات لە گەل چالاکی بوونەووی ئەو شەپۆلە نوێیە، پلەی گەرمای پارێزگاش چەند پلە ساردتر دەبێت.

بەرپرسی کەشو هەوا ناسی پارێزگای کوردستان لە گفتوگۆ لە گەل مێهر، ئاشکرای کرد: شرۆڤەی نەخشەکانی پێش بینی کەشناسی نیشانی دەدات، ل ەشەوی چوارشەممە تا سەرلەبەیانی هەینی پارێزگا دیسان دەکەوێتە بەر شەپۆلێکی نوێی سارد و باراناوییەوە کە لە کاتژمێرە کۆتاییەکانی شەوی ڕابردووە ئەو پێش بینی هاتووەتە دی.

ڕەحیم سدێقی ئاشکرای کرد: چالاکی ئەو شەپۆلە بارینە لە گەڵ بەفر، کڕێوە، مژ، دابەزینی پلەی گەرما و سەهۆڵبەنانە و پێش بینی دەکرێت زۆربەی بارینەکان بە شێوەی بەفر بێت.

ناوبراو زیادی کرد: لە ناوچە ڕۆژاوایی و باشووری ڕۆژاواییەکان، بارینی بەفری قورس پێش بینی دەکرێت و شارەکانی بانە، مەریوان، سەقز، ناوچەی سەرشیو، سەوڵاوا، ناوچەی ڕۆژاوای سنە و کامیاران و هەورامان دەکەونە بەر ئەو شەپۆلەوە.

سدیقی وتیشی: ئاستی بارینەکان، بووەتە هۆی خز بوونی جادەکان و لە ئاکامدا کێشە لە هاتوچۆدا و بەتایبەتی لە ملەکان دروست بووە و لە ملەکان و داوێنی ئەو کێوانەی کە بەفر گرتوویانی، ئەگەری هەرەس هەیە.

بەرپرسی گشتی کەشناسی کوردستان وتی: دوابەدوای تێپەڕینی ئەو شەپۆلە بارینە، لە سەرەبەیانی هەینییەوە تا دووشەممە نزیک بە ٨ تا ١٠ پلە لە چاو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پلەی گەرمان دادەبەزێت و دۆخی سەهۆڵبەنان زیاتر دروست دەبێت و بەردەوام بوون و ئاستی سەرما لە ئەو ماوەیە زۆر سەرەنج ڕاکێش دەبێت.

News Code 24411

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =