به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مارکۆ ڕۆبینۆ، سیناتۆری کۆماری خوازی فلۆریدا له کاردانه‌وه به ڕووداوه‌که‌ی مه‌نبه‌ج له تویتر نووسی: داعش به‌رپرسیاریه‌تی تهینهوهکهی مه‌نبه‌جی له ئه‌ستۆ گرتووه که بووه‌ته هۆی کوژرانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌م شاره.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مه زۆر غه‌مبار بوو که نیشان ده‌دات داعش هێشتا شکستی نه‌خواردووه، به‌ڵکو له حاڵی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی زۆر مه‌ترسیداره.
ئه‌م سیناتۆره ئه‌مریکاییه وتی: ئێسته کاتێکی کشانه‌وه له شه‌ڕی تیرۆریسته‌کانی داعش نییه و ئه‌م کاره ته‌نیا ده‌بێته هۆی به‌هێز بوونی ئه‌وان.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌مباره‌وه وتی: به پێی زانیارییه‌کان له‌م ڕووداوه ۵ هێزی ئه‌مریکایی کوژراون و سه‌رجه‌م ۲۰ که‌سیش بریندار بوون. داعش ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌نجام داوه، به ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌م کاره‌شیان بۆیه کردووه تاکوو کاریگه‌ریان به سه‌ر بڕیاری کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریادا بێت.
ئه‌ردۆغان وتی: هه‌لبه‌ت ئه‌م شته ڕوو نادات. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕوو بدات به مانای سه‌رکه‌وتنی داعشه، به‌ڵام ترامپ سووره له سه‌ر کشانه‌وه له سووریا له به‌رانبه‌ر ئه‌م بڕیاره ناکشێته‌وه.
بۆچوونی ئێوە