ڕووداوه‌که‌ی مه‌نبه‌ج کاریگه‌ری له‌ سه‌ر کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا ده‌بێت

سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ ڕووداوه‌که‌ی مه‌نبه‌ج کاریگه‌ری له‌ سه‌ر کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا ده‌بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ ڕایگه‌یاند: من لام وایه‌ که‌ ته‌ینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی شاری مه‌نبه‌ج کاریگه‌ری له‌ سه‌ر کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا ده‌بێت.

ئه‌و زیادی کرد: به‌ پێی زانیارییه‌کان له‌م ڕووداوه‌ ۵ هێزی ئه‌مریکایی کوژراون و سه‌رجه‌م ۲۰ که‌سیش بریندار بوون. داعش ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌نجام داوه‌، به‌ ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌م کاره‌شیان بۆیه‌ کردووه‌ تاکوو کاریگه‌ریان به‌ سه‌ر بڕیاری کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریادا بێت.

ئه‌ردۆغان وتی: هه‌لبه‌ت ئه‌م شته‌ ڕوو نادات. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕوو بدات به‌ مانای سه‌رکه‌وتنی داعشه‌، به‌ڵام ترامپ سووره‌ له‌ سه‌ر کشانه‌وه‌ له‌ سووریا له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ ناکشێته‌وه‌.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ نه‌کشانه‌وه‌ی بریتانیا له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپاش وتی: دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا بۆ به‌ ده‌ست هێنانی مافی شارۆمه‌ندانی تورکیا درێژه‌ی هه‌یه‌.

News Code 24407

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =