ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌ی گرینگی زه‌ریف له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی که‌ربه‌لا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌رمی پارێزگای که‌ربه‌لا له‌وانه‌ پارێزگار، سه‌رۆکنی ئه‌نجومه‌نه‌کان و نوێنه‌ره‌کانی پارێزگاکه‌ دیداری کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، له‌ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی که‌ربه‌لا وتی: ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌ له‌ عێراق ڕووی دا نیشانی دا که‌ به‌ یارمه‌تی خودا و مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا ده‌توانین کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین. ئه‌مریکاش له‌م بابه‌ته‌یه‌ که‌ زۆر ترسی هه‌یه‌. تاکوو ئه‌و کاته‌ی که‌س نه‌وێرێت ڕووبه‌ڕووی ئه‌مریکا ببێته‌وه‌ ئه‌ویش به‌ ئاسووده‌یی کۆنترۆڵی هه‌موو جیهان ده‌کات.

ئه‌و زیادی کرد: به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێسته‌ له‌ جیهان که‌سێک ئه‌م هه‌ژموونه‌ی ئه‌مریکا بباته‌ ژێر پرسیار خێرا گه‌ماڕۆ ده‌درێت و گوشار ده‌خرێته‌ سه‌ری. سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌ڵێت ۷ تریلیۆن دۆلار تێچوویان بووه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، به‌ڵام ده‌ستکه‌وتی نه‌بووه‌، خۆیشی ناچار بوو شه‌وانه‌ به‌ دزییه‌وه‌ بێته‌ عێراق.

زه‌ریف وتی: ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ ده‌کات که‌ به‌ سه‌ر داعشدا زاڵ بوون، به‌ڵام ئه‌مریکا هه‌ر شه‌ڕی داعشی نه‌کرد ئه‌وه‌ خه‌ڵکی عێراق و سووریا بوون که‌ داعشیان له‌ناو برد. ئه‌وان ته‌نیا کارێک کردیان گواستنه‌وه‌ی داعش بۆ ئه‌فغانستان بوو.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ڕاستی ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌رده‌می ئه‌مریکا ته‌واو بووه‌ و چی دیکه‌ ناتوانێت کۆنترۆڵی جیهان بکات، ساڵی ۲۰۱۶ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ڕووسیا ڕایانگه‌یاند که‌ شه‌ڕ له‌ ته‌واو بووه‌ و ئاگربڕ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ به‌ڵام دوو حه‌فته‌ دوای ئه‌مه‌ شه‌ڕ ده‌ستی پێ کرده‌وه‌، ئه‌مه‌ نیشان ده‌دات چی دیکه‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ته‌واو بووه‌ هه‌رچی ئه‌مریکا و ڕووسیا بڵێن ڕووبدات. 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی کرد: ئه‌مریکا له‌ دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌م کوێی ئاوه‌دان کردووه‌ته‌وه‌ که‌ ئێسته‌ ناوچه‌که‌ی ئێمه‌ ئاوه‌دان بکاته‌وه‌، ڕاستی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێران له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی عێراق شه‌ڕی داعشیان کرد و ئێسته‌ش ئاماده‌یه‌ به‌ کۆمپانیاکانی ئه‌م وڵاته‌ ئاوه‌دان بکاته‌وه‌. کۆمپانیایه‌کی ئه‌ورووپایی و ئه‌مریکایی بێته‌ ئێره‌ تێچووی کاره‌کانی یه‌کجار زۆره‌ به‌ڵام کۆمپانیاکانی ئێمه‌ به‌ هۆی دراوسێ بوونیانه‌وه‌ تێچووی زۆر که‌متریان بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێت.

News Code 24402

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =