ئێران هەڕەشە له‌ که‌س قبووڵ ناکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەڕەشەکانی نتانیاهۆ وتی: بە ڕژیمی زایۆنی بە تایبەت سەرۆک وەزیرانەکەی هۆشدار دەدەین زیاتر لە بەڕەکەی خۆیان پا دانەکێشن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە تەلەفیزیۆنی ئێران، بەهرام قاسمی سەبارەت بە قسە تووندەکانی بنیامین نتانیاهۆ کە وتبووی ئێران هەرچی زووترە لە سووریا دەربچێت، ئەگەرنا بۆردمانیان دەکەین، وتی: ئێران هێزی سەربازی لە سووریا نییە، ئەوەی هەیە ڕاوێژکارانی سەربازی ئێرانن کە ئەمەش لە داوای فەرمی دیمه‌شق بووە.

وتیشی: هێرە ڕاوێژکارییەکانی ئێران ساڵانێکی زۆرە لە تەنیشت سوپای سووریا و خەڵکی ئەم وڵاتە شەڕی تیرۆریستەکان دەکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: بە ڕژیمی زایۆنی بە تایبەت سەرۆک وەزیرانەکەی هۆشدار دەدەین زیاتر لە بەڕەکەی خۆیان پا دانەکێشن. کەم قسەی هەڵیت و پەڵیت کەن چون ئێمە ڕێگە بە ئێوە نادەین کاری وا بکەن.

ئەو وتی: ئێران هەڕەشە قبوڵ ناکات، ئەگەر پێویست بکات بەوان دەڵێین کە چۆن قسە بکەن و چۆن هەنگاو هەڵبگرن.

قاسمی زیادی کرد: ئێران وڵاتێکی بەهێزە و ئەوەی دەیڵێت زۆر ورد و سوورە لە سەری کەواتە قسەکانی سەرۆک وەزیرانی رڕژیمی زایۆنی پاگەندەن و بێ بنەما.

ڕاشیگه‌یاند: ئەگەر نتانیاهۆ بەهێز بوو پرسی فه‌لەستین و خۆڕاگری چارەسەر دەکرد.

News Code 24399

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =