ئەمریکا لە شکستی داعشدا ڕۆڵی نەبووە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆڕبەندی هاوکاریگەلی ئابووریی ئێران و پارێزگاکانی ناوەند و باشووری عێراق لە کەربەلای پیرۆزدا وتی: ئەوە خەڵکی عێراق و سووریا بوون کە داعشیان شکست دا، نەک ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئیرنا، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی ڕابردوو لە کۆڕبەندی چالاکانی ئابووری و پیشەگەرانی دوو وڵات کە بەشداریی پارێزگاری کەربەلا و بەرپرسانی خۆجێی پارێزگاکانی کەربەلا، نەجەف، بابل، میسان، واسیت و سەماوە بەڕێوە چوو، وتی: ئەوە خەڵکی عێراق و سووریا بوون کە داعشیان شکست دا، نەک ئەمریکا.

وەزیری دەرەوە بە ئاماژە بە پەیوەندیی خوێنیی گەلانی ئێران و عێراق لە شکستی داعش و ڕووخاندنی ڕژیمی سەدام حسێن، میوانداریی گەرمی خەڵکی عێراق لە زیارەتکارانی ئێرانیی لە رۆژانی چلەی ماتەمینی حسێنی و بۆنەکانی دیکەی نرخاند.

ناوبراو بیری هێنایەوە کە ئەگەرچی باج و تارەفەی دیاری کراوی عێراق لە سەر ئێران زیاترە لەو تارەفەی کە بەغدا لە سەر وڵاتانی عەرەبی داناوە، ئاستی اممەڵەی بازرگانیی نێوان دوو وڵات زیاترە لە ٨ ملیارد دۆلار و ئەگەر ئاستەنگەکان لاببرێن ئەو ئاستە چەند بەرابەریش دەبێت.

زەریف لە درێژەدا ڕوانییە هەناردەی گاز و کارەبای ئێران بە بایەخی ٢ ملیارد دۆلار بۆ عێراق سەرەڕای گەمارۆ یەک لایەنەکانی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی، جەختی کرد: ئەگەر دوو وڵات بڕیار بدەن کە ئەمریکا بۆی نییە چوارچێوەیان بە سەردا بسەپێنێت، هاوکاریان لە بەستێنی وزەدا زیاتر پەرە دەستێنێت و کۆمپانیا ئێرانییەکان دەتوانن پێداویستیی عێراق لەوبارەیە دابین بکەن.

وەزیری دەرەوە بە دەربڕینی ئامادەیی ئێران بۆ ئاوەدان کردنەوەی عێراق لە دوای داعش، وتی: ئەوڕۆکە ٨٠ کۆمپانیای فەننی و ئەندازیاری کە لە بە تواناترینی کۆمپانیاکانی ناوچەن، لە عێراقدا چالاکن و دەتوانن لە ڕەوتی بنیاتنانەوە و ئاوەدان کردنەوەی عێراقدا ڕۆڵی کارایان بێت.

ناوبراو لە کۆتاییدا لە ئامادەیی ئێران بۆ وەلانانی یەکجاریی پێویستی بە ڤیزا لە بەردەم هاتوچۆی بەرامبەر لە ٥ ساڵی ڕابردووەوە، هەواڵی دا و ڕایگەیاند: ئەگەر عێراق ئیمکانی وەلانانی ڤیزای نییە، ئێمە ئامادەی لابردنی ئەو ئاستەنگە لە بەردەم بازرگانانی وڵاتین و پێشنووسی ئەو ڕێککەوتنە لە دوو حەوتەی ڕابردووەوە بۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕەوانە کراوە.

News Code 24397

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =