ئێران ڕاوێژکاران و جیهازاتی سەربازیی خۆی لە سووریا ناکشێنێته‌وه‌

فەرماندەی گشتیی سوپا لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی نەتانیاهۆ، جەختی لە پاراستن و هێشتنەوی ڕاوێژکاران و جیهازاتی سەربازی لە سووریا کرد و وتی: لەو رۆژە بترسن کە مووشەکگەلی ئێران بە سەرتاندا ببارێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە گاڵتەجارانە وەسف کردنی لێدوانە هەڕەشەئامێزەکانی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی کە وتبووی ئەگەر ئێران خێرا هێزە سەربازییەکانی خۆی لە سووریا نەباتە دەره‌وه‌، ئیسرائیل درێژە بە هێرشەکانی بۆ سەر بنکەگەلی ئێرانی دەدات، ورە و ئیرادەی کۆماری ئیسلامی بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی لە سووریای بیر هێنایەوە.

سەرلەشکەر جەعفەری ڕایگەیاند: هەم تەواو ڕاوێژکارانی سەربازی و شۆڕشی و هەمیش جیهازات و چەک و چۆڵێک کە بۆ ڕاهێنان و مەشقی سەربازی و پڕچەک کردنی هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی و پاڵپشتی لە خەڵکی چەوساوەی سووریا لەو وڵاتە ئیسلامیدا هەمانە، دەپارێزین و ڕایدەگرین.

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوە، ڕاشیگەیاند: ئەگەر ئەو وتوویە "ئێران هیچ هێزێکی سەربازیی لە سووریا نییە" مەبەستی ئەوە بووە کە ئێران یەکەی سەربازیی لە سووریا نییە و ئێوە باش دەزانن کە دەسەڵات و هەیمەنەی یەکینە سەربازییەکانی ئێرانی بە ڕادەیەکە کە ئەگەر تەنیا یەکیان لە سووریادا ببینن، لە ترسا جێ بە خۆتان ناگرن.

جەختیشی کرد: دڵنیا بن کە هیچ بەهایەک بەو هەڕەشە گاڵتەجارانەی ئێوە نادەین؛ با بزانن کە ئەگەر تا ئێستاش هەمبەر بە کارە دزێوەکانتان بێدەنگ بووین، حیکمەت و ژیرییەکی گەورەی تێیدایە.

سەرلەشکەر جەعفەری لە کۆتاییدا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا پەی بە مەسڵەحەت و تاقەتی شۆڕشگەرانەمان دەبەن، وتی: تەنیا ئەوەندە بزانن کە خەریکی یاری کردن بە کلکی شێرن! بترسن لەو رۆژەی کە مووشەکگەلی خاڵ پێکی ئێران تەندورەکێشان بە سەرتاندا دەبارێ و تۆڵەی هەموو ئەو خوێنانەتان لێ دەستێنینەوە کە بە ناحەق لە موسڵمانانی چەوساوەی ناوچە ڕشتووتانە.

News Code 24396

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =