ئەردۆغان سەبارەت بە سووریا گفتوگۆ لە گەڵ پووتین دەکات

وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەردۆغان دەیەوێ سەبارەت بە هاوکاریی هاوبەش لە سووریا پاش دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی، گفتوگۆ لە گەڵ پووتین بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە تاس، ئیبراهیم کالین ستەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەرواری ٢٣ی ژانڤیە لە گەڵ ڤیلادیمیر پووتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیدار دەکات، ڕایگەیاند: سەرۆک کۆماری تورکیا دەیەوێ لەو دیدارەدا سەبارەت بە هاوکاریی هاوبەشی ئەنقەرە و مسکۆ لە سووریا لە پاش دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی گفتوگۆ بکات.

پرسی دەرچوونی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا و پاشهاتی ئەو بڕیارە لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، پرسێکە کە لە ماوەی حەوتەی ڕابردوو ببووە هۆی ناکۆکیی نێوان تورکیا و ئەمریکا.

هەر لەو پەیوەندییەدا رۆژی ڕابردوو دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی هاوتای تورکی خۆی لە رێگەی تەلەفونەوە سەبارەت بە سووریا گفتوگۆی کرد و سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات لەو گفتوگۆیەدا پرسی کردنەوەی ناوچەی ئەمن و دوور لە شەڕیان لە سووریا تاوتوێ کرد.

ئەردۆغان هەروەها رۆژی (سێ‌شەممە) لە دانیشتنی ناوخۆیی پارتەکەی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە ئەنقەرە لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێران سەبارەت بە دیداری لە گەڵ ڤیلادیمیر پووتین هاوتای ڕووسیای ڕایگەیاند: بە ئەگەری زۆرەوە ٢٣ی ژانڤیە (٣ی رێبەندان) لە گەڵ پووتین دیدار دەکەم.

News Code 24394

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =