ئەمریکا ڕێگه‌ نادات یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه‌ بگاته‌ ده‌ست ئاواره‌ی سووری

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ جەختی کرد کە ئەمریکا چەق دەخاتە سەر رێگەی گەیشتنی یارمەتییە مرۆڤ دۆستانەکان بە ئاوارەگەلی سووری.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "البشره"، حسامەدین ئاڵا نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ جەختی کرد: ئەمریکا بەردەوامە لە ئاستەنگنانەوە و چەق خستنە سەر رێگەی گەیشتنی یارمەتییە مرۆڤ دۆستانەکان بە دانیشتووانی ئۆردووگای ڕەکبان و هەروەها گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئەو ئۆردووگایە بە ناوچە ئازاد کراوەکان لە بندەستی تیرۆریستان.

وتیشی: دەوڵەتی سووریا بۆ پاڵپشتی لەو هاووڵاتیانی کە لە رێڕەوگەی هێمن لە ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی تیرۆریستان خۆیان دەرباز دەکەن، تەواو هەنگاوە پێویستەکانی گرتۆتە بەر.

ئاڵا جەختی لەوەش کرد: دەوڵەتی سووریا هەر لە دەسپێکی قەیران لەو وڵاتە، هەموو هەوڵی خۆی بۆ گەیشتنی یارمەتیگەلی مرۆڤ دۆستانە بە تەواو ناوچەکان خستۆتە گەڕ.

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ ڕاشیگەیاند: نابێ فریوی درۆ و پڕۆپاگەندەی میدیاییەکان بۆ کردنە ئامانجی دەسەڵات و دەوڵەتی سووریا بخۆین.

News Code 24392

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =