جەختی پاریس لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە پاڵپشتیی پاریس لە بەرجام هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ڕیانووستی، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە پاریس پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ بەرجام ڕادەگەیێنێت، چونکە ئەو ڕێککەوتنە داکۆکیی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە پشتە و لە خۆیدا بابەتێکی گرینگە بۆ ڕژیمی قەدەغەی پەرەسەندن و هەروەها هۆکارێکی گرینگە بۆ ئاسایشی ناوچەیی و نێودەولەتی.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەش داوە: هەر وەک لە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە بەرواری ١٢ی نوامبێری ٢٠١٨دا پشت‌ڕاست کراوە، بەرجام بە تەواوەی ئەرکەکانی خۆی راپەڕاندووە. ئەو ئاژانسە دڵنیاشمان دەکاتەوە کە پلانی ناڤۆکی ئێران هێشتاش ئاشتی خوازانەیە.

لە بەیاننامەکە بە ئاماژە بەوەی کە فەڕەنسا تا کاتی پابەندبوونی ئێران بە بەڵین و ئەرکە ناڤۆکییەکانی، بەردەوام دەبێ لە پاڵپشتی کردنی ئەو ڕێککەوتننامەیە، جەخت لەوەش کراوە: فەڕەنسا هەر وەک لە ڕێککەوتننامەکەدا هاتووە پێداگرە لە هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان و هەروەها سوورە لە پاراستنی ئازادیی چالاکانی ئابووری لە مامەڵەی بازرگانی یاسایی لە گەڵ ئێران.

News Code 24391

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =