تاران لە ژێر گوشاردا دانوستان ناکات

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ ڕه‌خنه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوایی به‌ تاقی کردنه‌وه‌ مووشه‌کییه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ تاران، جه‌ختی کرد که‌ ئێران له‌ دوای به‌هێز کردنی ئه‌منیه‌تی خۆیه‌تی.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕیانۆستی، سێرگئی ڕیباکۆف، جێگیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ به‌ ڕه‌خنه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوایی به‌ تاقی کردنه‌وه‌ مووشه‌کییه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ تاران، وتی: ئێران هیچ ئاستنگێکی بۆ په‌ره‌دان به‌ سیستمی مووشه‌کی خۆی نییه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: ده‌بێت له‌ نێوان تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کی سه‌ربازی و ناسه‌ربازی که‌ بۆ کاری گردوونی به‌ کاری دێت، جیاوازی بوونی هه‌بێت.

ڕیباکۆف ئاماژه‌ی دا: ئێران له‌ توانی مووشه‌کی بۆ به‌هێز کردنی ئه‌منیه‌تی خۆی سوود ده‌بات.

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌ گوشاره‌کانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران و وتی: تاران له‌ ژێر هیچ جۆره‌ گوشارێکدا ئاماده‌ نییه‌ بچێته‌ جه‌رگه‌ی دانوستان و گفتوگۆ کردن.

News Code 24388

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =