وه‌رگێڕی سوپای ئاڵمانیا به‌ تۆمه‌تی سیخۆڕی بۆ ئێران دەستگیر کرا

مێدیاکان ڕایانگه‌یاند که‌ وه‌رگێڕێکی سوپای ئاڵمانیا به‌ تۆمه‌تی سیخۆڕی کردن بۆ ئێران ده‌ستگیر کراوه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یه‌کێک له‌ وه‌رگێڕه‌کانی سوپای ئاڵمانیا که‌ به‌ ڕه‌گه‌ز ئه‌فغانییه‌ به‌ تۆمه‌تی سیخۆڕی کردن بۆ ئێران ده‌ستگیر کراوه‌.

ئێشپیگل له‌ هه‌واڵه‌که‌ی خۆی پاگه‌نده‌ی کردووه‌: سیخۆڕه‌که‌  ده‌یان ساڵه‌ که‌ زانیاری زۆر هه‌ستیاری سوپای ئاڵمانیا به‌ ئێران ده‌دات، ئه‌م که‌سه‌ له‌ لایه‌ن بازنه‌ی جه‌نایه‌ته‌کانی ئاڵمانیاوه‌ ده‌ستگیر بووه‌.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ دادگای باڵای ئاڵمانیا ڕایگه‌یاند: عبه‌دولحه‌مید ۵۰ ساڵانه‌ که‌ ئه‌فغانییه و وه‌ک ڕاوێژکار و وه‌رگێڕ کاری بۆ سوپای ئاڵمانیا کردووه‌ و ئێسته‌ش به‌ تاوانیا سیخۆڕی کردن بۆ ئێران ده‌ستگیر بووه‌.

ئه‌م که‌سه‌ ده‌ستی به‌و زانیاریه‌ هه‌ستیارانه‌ گه‌یشتووه‌ که‌ سوپای ئاڵمانیا له‌ ئه‌فغانستان کاری پێ کردووه‌.

News Code 24386

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =