ڕای چاودێڕی مافی مرۆڤ لەسەر ناوچه‌ی ئه‌منی کوردستانی سووریا

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی چاودیڕی مافی مرۆڤی سووریا سه‌باره‌ت به‌ پێشنیاری دۆناڵد ترامپ بۆ ساز کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ باکووری سووریا لێدوانی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سکای نیوز، لێدوانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ساز کردنی ناوچه‌یه‌کی ئه‌من له‌ باکووری سووریا به‌ قووڵایی ۴۰ کیلۆمه‌تر له‌ نێوان کوردی سووریا و تورکیا کاردانه‌وه‌ی زۆری به‌داوه‌ بووه‌.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره‌ ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ که‌ ترامپ ئاماژه‌ی به‌م بابه‌ته‌ نه‌کردووه‌ که‌ چ لایه‌نێک کۆنترۆڵی ناوچه‌ی ئارام له‌ نێوان تورکیا و هێزه‌ کوردییه‌کان بکات، به‌ڵام ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی چاودیڕی مافی مرۆڤ له‌مباره‌وه‌ وتی: له‌ کۆتایدا ئه‌وه‌ تورکیایه‌ که‌ دواین قسه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌کات. له‌ ڕاستیدا ساز کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ باکووری سووریا داواکاری تورکیا بووه‌ تاکوو هێزه‌ کوردییه‌کان له‌م ناوچه‌یه‌ دوور بخاته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: مانای ناوچه‌ی ئه‌من له‌ باکووری سووریا دوور خستنه‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌م ناوچه‌یه‌ که‌ ئێسته‌ تێیدا جێگیر بوون. ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ باکووری مه‌نبه‌جه‌وه‌ ده‌ستی پێ ده‌کات و تاکوو سنووری هه‌رێمی کوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌ که‌ ئێسته‌ له‌ ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا دایه‌.

ڕامی عه‌بدول ڕه‌حمان جه‌ختی کرد: ئه‌م پلانه‌ی ئه‌مریکا و به‌ڵێنی پشتیوانی کردن له‌ کوردی سووریا ته‌نیا فریوێک زیاتر هیچی دیکه‌ نییه‌، ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت به‌م کاره‌ دانوستانه‌کانی نێوان کوردی سووریا و ده‌میشق و ڕووسیا تێکبدات و به‌م کاره‌ به‌ستێنه‌کان خۆش بکات تاکوو تورکیا کۆنترۆڵی باکووری سووریا له‌ دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌م ناوچه‌یه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ و باکووری سووریا به‌ره‌و ئه‌و پلانه‌ ببات که‌ ئامانجه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا ده‌پێکێت.

شایانی باسه‌ که‌ ڕووسیا دژی ئه‌م پلانه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریایه‌ و ڕوون نییه‌ له‌ داهاتوودا چی ڕوو ده‌دات. 
 

News Code 24382

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =