په‌مپه‌ئۆ داخوازی دژ به‌ ئێرانی له‌ عێراق کردووە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی سه‌ردان بۆ عێراق چه‌ندین داخوازی و مەرجی له‌ دژی ئێران ڕاگه‌یاندووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامه‌ی ئه‌خبار ڕایگه‌یاند که‌ مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی سه‌فه‌ری ئه‌م دواییه‌ی بۆ عێراق ڕوو له‌ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ جه‌ختی کردووه‌ که‌ ده‌بێت ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌چنه‌ ئێران و یان له‌م وڵاته‌ دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ پشکنیان بۆ بکرێت تاکوو چی دیکه‌ نه‌توانن له‌ ڕێگه‌ی دراوی بیانی ئاڵ و گۆڕ بکه‌ن.

ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ به‌رپرسانی عێراق داوای کردووه‌ تاکوو له‌ ڕێگه‌ی بانکه‌کانی عێراق دۆلار ڕه‌وانه‌ی لوبنان نه‌کرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا چه‌ند مانگ به‌ر له‌ ئێستا ئاراس حه‌بین، سه‌رۆکی حزبی نیشتمانی و بانکی بیلادی ئیسلامی به‌ تۆمه‌تی یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ سوپای قودسی ئێران له‌ ڕیگه‌ی ناردنی پاره‌ بۆ حزبۆڵای لوبنان خسته‌ خشته‌ گه‌ماڕۆکانی واشنتۆنه‌وه‌.

News Code 24381

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =