کاردانه‌وه‌ی دیمەشق بە لێدوانی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ی ئه‌من

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕایگه‌یاند: قسه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ تورکیا ته‌نیا له‌ دوای داگیر کردنه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سانا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا جه‌ختی کرد: ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان چاودێڕی تیرۆریسته‌کان ده‌کات.

له‌ درێژه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ هاتووه‌: سووریا له‌ به‌رانبه‌ر هه‌رچی داگیرکارییه‌ له‌ خاکی خۆی به‌رگری ده‌کات و وڵامی هه‌موو جۆره‌ داگیرکارییه‌کیش ده‌داته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ کراوه‌: قسه‌کانی ئه‌ردۆغان پێشێل کردنی یه‌کێتی نیشتمانی ئێمه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ داگیرکاری خاکی سووریا و پشتیوانی له‌ تیرۆری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا جه‌ختی کرد: تورکیا هه‌میشه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه‌ و پێشێل کاری ده‌کات. داگیر کردنی باکووری سووریا پێشێل کردنی هه‌موو یاسا نێونه‌ته‌وییه‌کانه‌، تورکیا له‌و تیرۆریستانه‌ پشتیوانی ده‌کات که‌ 8 ساڵه‌ شه‌ڕی دمه‌یشق ده‌که‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاندبوو که‌ ئاماده‌یه‌ بۆ ساز کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ باکووری سووریا هاوکاری ئه‌مریکا بکات.

News Code 24380

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =