ئامانجی ئه‌مریکا له‌ گه‌ماڕۆی ئێران شڵه‌ژاندنی ناوخۆی ئێرانه‌

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سووریا ڕایگه‌یاند: ئامانجی ئه‌مریکا له‌ گه‌ماڕۆکانی ئێران ناسه‌قامگیر کردنی دۆخی ناوخۆی ئێرانه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕیانۆستی، نیکۆلای پاترۆشێف، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سووریا ڕایگه‌یاند: نه‌ ڕووسیا و نه‌ ئاژانسی جیهانی وزه‌ی ناڤۆکی هیچ خاڵێک به‌ ده‌ستیان نه‌گه‌یشتووه‌ که‌ نیشان بدات، به‌رجام له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پێشێل کراوه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ وه‌ک ئاژانسی جیهانی وزه‌ی ناڤۆکی هیچ نیشانه‌یه‌کمان نه‌دیوه‌ که‌ بیسه‌ڵمێنێت ئێران به‌رجامی پێشێل کردووه‌.

پاترۆشێف ئاماژه‌ی دا: ڕووسیا ده‌یه‌وێت درێژه‌ به‌ سیاسه‌تی بێ لایه‌نی خۆی بدات، ئێمه‌ له‌ دوای ڕێگه‌چاره‌یه‌کین که‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌ خۆ بگرێت و له‌ دوای ئه‌وه‌ین وڵاتانی دیکه‌ ڕازی بکه‌ین ده‌ست له‌ دوژمنایه‌تی ئێران هه‌ڵبگرن.

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سووریا ئاماژه‌ی دا: ئامانجی ستراتیژیکی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ئێران زۆر ڕوونه‌. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌ گه‌ماڕۆکان دۆخی ناوخۆیی ئێران ناسه‌قامگیر بکه‌ن و دۆخه‌که‌ له‌م ڕێگه‌وه‌ بگۆڕن.

News Code 24377

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =