گەورەترین فڕۆکەی جیهان خانەنشین کرا

نموونەی سەرەتایی درێژترین فڕۆکەی جیهان خانە نشین کرا. ئەو فڕۆکە بە درێژایی ٣٠٠ فووت ٦ جار گەشتی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەنجێگت، نموونەی سەرەتایی درێژترین فڕۆکەی جیهان پاش شەش جار گەشت کردن بە شێوەی تاقی کردنەوە، خانە نشین کرا، لە بەر ئەوەی کە بەرهەم هێنەرەکانی بۆ بەرهەم هێنانی مۆدێلێکی بازرگانی نوێ لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٠ خۆیان ئامادە دەکەن.

نموونەی سەرەتایی Airlander ١٠ نزیک بە ٣٠٠ فووت درێژە، ئەو فڕۆکە لە ڕاستیدا پاپۆڕێکی هیبریدی هلیۆمییە کە کۆمپانیای Hybrid Air Vehicles لە بریتانیا بەرهەمی هێناوە.

کۆمپانیا بەرهەم هێنەرەکەی ئێستا لە سەر بەرهەم هێنانی شێوەی بازرگانی ئەو فڕۆکە کار دەکات. ستێفان مەک گلنان بەرپرسی بەرێوە بەرایەتی ئەو کۆمپانیا وتی: ئەو فڕۆکە تاقی کراوە زانیاری پێویستی بۆ بەرهەمەکانی داهاتووی پێمان دا. هەر بۆیە هۆکارێکی نییە دیسان بچێتە ئاسمان.

ئەو فڕۆکە ٦ جار تاقی کرایەوە و لە دووهەم گەشتیدا لە کاتی نیشتنەوەدا خەسار بینی. هەروەها ئەو فڕۆکە لە گەشتێکی تر خەساری گەیاندە خانمێک.

News Code 24375

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =