ئه‌مریکا دوای نه‌کردووه‌ حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌مریکا داوای کردووه‌ حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ دووره‌ له‌ ڕاستی.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ عه‌ره‌بی جه‌دید، عادڵ عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی کۆنفڕانسێکی مێدیایی ئاماژه‌ی دا: ئه‌وه‌ هه‌واڵه‌ی که‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌کات مایک په‌مپه‌ئۆ داوای کردووه‌ ۶۷ گرووپی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ دووره‌ له‌ ڕاستی.

ئه‌و زیادی کرد: بابه‌تی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی بابه‌تێکی ناوخۆییه‌ و هه‌واڵی ئۆلتیماتۆمی ئه‌مریکا به‌ به‌غدا له‌مباره‌وه‌ درۆیه‌ و هیچ بنه‌مایه‌کی نییه‌.

عه‌بدولمه‌هدی هه‌روه‌ها هه‌واڵی به‌رز بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه بیانییه‌کان له‌ عێراقی به‌ درۆ خسته‌وه‌.

پێشتر کاناڵی عه‌ره‌بییه‌ پاگه‌نده‌ی کرد بوو که‌ په‌مپه‌ئۆ له‌ میانه‌ی سه‌ردان بۆ به‌غدا داوای له‌ عێراق کردووه‌ که‌ ۶۷ گرووپی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌.

News Code 24374

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =