بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە کاردانەوە بە قسەکانی ڕەجەب تهیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کرد: دیمەشق هەروا درێژە دەداتە بەرگری لە نەتەوە و خاکی سووریا.
ناوبراو لە درێژەدا جەختی کرد: دەسەڵاتی سووریا لە نەتەوەی و یەکپارچەیی ئەو وڵاتە لە بەرانبەر هەر جۆرە دەستێوەردان و داگیرکارییەک لە لایەن سووریاوە بە تواوی هێزەوە بەرگری دەکات.
ئەو سەرچاوە بەرپرسە ڕاشیگهیاند: هەوڵەکان بۆ خەسار گەیاندن بە یەکپارچەیی نەتەوەیی سووریا بێ ڕێزی ئاشکرا دژی ئەو وڵاتە و لە درێژەی پاڵپشتی لە تیرۆریزمی نێودەوڵەتی لە لایەن تورکیاوە دێتە ئەژمار. قسەکانی ئەردۆغان جارێکی تر نیشانی دا کە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە پاڵپشتی لە تیرۆریستەکان دەکات و تەنیا بە زمانی دەستێوەردان و داگیرکاری قسە دەکات.
ئەردۆغان پێشتر لە ڕێککەوتنی خۆی لە گەڵ ئەمریکا بۆ دروست کردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا هەواڵی دابوو.
بۆچوونی ئێوە