به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی میهر، ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی سووریای دیمۆکراتیک (هه‌سه‌ده) توانیویانه له ئۆپراسیۆنێکدا به پشتیوانیی ئاسمانی ئیتیلافی ئه‌مریکا کۆنتڕۆڵی شارۆچکه‌ی سووسه و ده‌ڤه‌ری بگرنه‌وه.
له ڕاگه‌یێندراوی ئه‌م روانگه‌یه‌دا هاتووه: داعش ئێستا ته‌نیا کۆنترۆڵی شارۆچکه‌ی "ئه‌لباغوز فوقانی" و چه‌ند گوند و کۆماڵی نیشته‌جێ بوونی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ئه‌و ئۆپراسیۆنه که شه‌ڕڤانانی هه‌ده‌سه له سێپتامبێری رابردووه‌وه دژی داعش له‌م ناوچه‌یه ده‌ستیان پێکردووه بووه‌ته هۆی کوژرانی زیاتر له ۱۰۰۰ چه‌کدار و زیاتر له ۶۰۰ هێزی کوردی سووریاش.
داعش جگه له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا کۆنترۆڵی به‌شێک له بیابانه‌کانی سووریای هێشتا به‌ده‌سته‌وه‌یه.
بۆچوونی ئێوە